بۆ سلێمان عبداللە یونس ( دیموکراسی و دادپەروەریت باش ) ؟؟

بهمن کاك عبداللە

سەرەتا دەمەوێت پێت بڵێم ، کەسێك متمانەی هاوڕێکانی لەدەست دابێت و لەماوەی کەمتر لەشەش مانگ دا لەسەر سێ حەبل باز بازێنی کردبێت ، نەبۆی هەیە پەیام بنیریت و نەپەیامیشی دەخوێندرێتەوە .

کاکە سلێمان من پەیامەکەتم بینی جگە لەحقد و هەست بەئازار کردنت بەهۆی ئەوەی بارزانی سەرۆکەکەت نەدەبینێ و نەحسابیشی بۆ دەکات ، زیاتر هیچی دی تیا نەبوو ، بەڵام لەبەرئەوەی زۆر بەزمانێکی نزم و پر لەوشەی بێ کردار نووسی بووت پیم خۆش بوو پیشانت بدەم ئێوە کێن .

بارزانی لە ڕیفراندۆم و لە پردێ و مخمور و سحیلا ، سەلماندی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەیی کوردە و ٤٠ ملیون کوردیش بە ڕابەری سەربەخۆیی و ناسیۆنالیستی کوردی دەبینێت ، جگە لە جاش و ژێردەستە خوازەکان ، بۆیە ئیوە کە شکستتان بەپرۆسەی سەربەخۆیی هێناو نیوەی کوردستان تان فرۆشت و دواتر پیاوی کردار شەرتەی سەرۆکت ناوی کوردستانی کردە باکوری عیراق لەپیناو کورسیەک دا ، کەپیشتر خۆی دەیگووت ، دانیشتن لەسەر کورسی لەحالەتیک دا کەمیللەتەکەت لەبێ مووچەی و قەیراندابیت بێ حورمەتیە ! ناتوانن نەبەناوی کوردایەتی ەوە قسە بکەن نە هەلسەنگاندن بۆ قسەی رابەرێکی نەتەوەیی بکەن .

کاکی دیموکراسی و دادپەروەری خواز ، ئیستا بابیینە سەر ئەصلی بابەت ، ئەری تۆ و سەرۆکەکەت نەبوون پێش ٥/۱۲ لەوولامی مەلابەختیار دا کەوتبووی یەک کورسیش بێنین دەسەلات تەسلیم ناکەین ، دەتانووت دۆڕاو دەبیت بچیتە دەرەوە و دەسەلات تەسلیمی پرۆسەی دیموکراسی بکات ؟ ئەی خیرە ئیستا دیفاع لە کەڵەگایی خوازی و حوکمی زۆر و شەق دەکەن ، ئەری وابزانم بەدیموکراسی و دادپەروەریەکەی جەنابتان ( ٤٥ و ۲۱ ) یەکسانن و دەکاتە ( ٥٠ بە ٥٠ ) !! بەس ناحەقتان ناگرم ئیوە کە دیموکراسی و دادپەروەری و هاوڕی و حورمەتتان کردە قوربانی کورسی سەرۆک کۆمار هەر ئەوەتان لێ چاوەروان دەکریت .

کاکە سلیمان پیت خۆش بیت یان ناخۆش حەزدەکەم باش بزانیت ، ٥٠بە ٥٠ تەواو بوو دەبیت خۆت و حزبەکەشت خەونی پیوە ببینن ، دواتر بارزانی ڕابەرەو زۆر خەلکی گەورە و زۆرجاریش سەرکردایەتی حزبەکەت ڕجاو تکایان کردوە بۆ سەرۆک کۆمارەکەت کەبارزانی بیبینێت بەڵام ڕەفزی وەرگرتوە .

شتی دی زۆرە با بمینێت بۆ جاریکی تر .

 

Back to top button