سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند
سه‌رۆك بارزان له په‌یامێكی پیرۆز بایی دا ئه‌مرۆ 13ی 12ی 2018 پیرۆز بایی له خوشك و برا ئێزدییه‌كان كردوو، هیواخوازه ئه‌و جه‌ژنه ده‌ستپێكی شادی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریی خوشك و برا ئێزدییه‌كان بێت”.
له ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی دا، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كراوه‌ته‌وه تێدا هاتووهه”یوادارم ئەو جەژنە دەستپێكی شادی و ئارامی و بەختەوەریی هەموو خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بێت كە لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پەلامار و زوڵمی تیرۆریستان تووشی كارەسات و ئاوارەیی و ئازار بوونە”.
له په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی ده‌لێـ” كوردستان وڵاتی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه و سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی وه‌ك شانازییه‌ك بۆ هه‌مووان وه‌سف كردووه و ده‌ڵێت: “شانازییە بۆ هەموومان كە كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، دەبێ بە هیممەتی هەموو لایەك ئەو برایەتی و پێكەوەژیانە قووڵتر و فراوانتر ببێت”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه” جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە”.
شایانی باسه رۆژووی ئێزی، یه‌كێكه له جه‌ژنه‌كانی ئێزدییان و جگه له‌و جه‌ژنه‌ش، ئێزدییه‌كان حه‌وت جه‌ژنی دیكه‌یان هه‌یه، كه سێیان له‌ناو په‌رستگه‌ی لالش سرووتهكانییان به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه “جهمایێی، چله‌ی زستان و چله‌ی هاوینه، جه‌ژنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بریتین له رۆژووی ئێزی، بێلندێ، خدر ئه‌لیاس، سه‌ری ساڵ و قوربان.