لیوا سلێمان عه‌بدولڵا یونس حورمه‌تت باش

رێكان سه‌باح

لیوا سلێمان عه‌بدولڵا كه‌ له‌سه‌ر قوتی ئه‌م میلله‌ته‌، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ پله‌ی لیوا له‌ كابینه‌ی شه‌شی كردار شه‌رته‌دا بۆ براوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا وه‌رده‌گرێت، “ئه‌مه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ له‌لایان خودی یه‌كێتی كاتێك په‌تیان گۆڕی بۆ هاوپه‌یمانی بازرگانی بڵاو كرایه‌وه‌” ئێستا هاتۆته‌وه‌ قسه‌ و له‌ شه‌ش مانگی رابردووی خۆی دا له‌هه‌مان ئه‌و په‌یچه‌ی ئێستا قسه‌ی لێده‌كات، پێچه‌وانه‌ی 180 پله‌ی ده‌نووسێت، ئاخر مرۆڤێك تا ئه‌و راده‌یه‌ حورمه‌تی له‌رزۆك بێت ده‌بێت چ وه‌ڵامێكی بۆ هه‌بێت”.

لیوای خانه‌نشین سلێمانی عه‌بدولڵا كه‌ هه‌ر رۆژه‌ له‌خه‌تێك و ئاوازێك بازرگانی به‌م میلله‌ته‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حورمه‌تخراپبووه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار، ئێستا له‌ سیاقی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌رونی دا په‌یوه‌ند به‌ حیساب بۆ نه‌كردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ حورمه‌تلێبراوه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماره‌ عه‌جایبه‌كه‌، باس له‌ مه‌رجه‌عیه‌ت و پشكێنه‌ی كه‌له‌گایی ده‌كات، ئاخر تۆیه‌ك كه‌ تا ئێستا مرۆڤ نازانێت كامه‌ رووت له‌حه‌قی گوتندا راستگۆیه‌، ئێوه‌ نه‌بوون كه‌ ده‌تانگوت، خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌لێت ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیش بهێنن ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكه‌ن، خێره‌ ئێستا چونه‌ته‌ جێگای ئه‌و خه‌ڵكانه‌و باس له‌ راده‌ستنه‌كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن”.

تۆیه‌ك كه‌ ده‌مامكی رووت سه‌د له‌هه‌زاره‌، رۆژانه‌ وێنه‌یه‌كی تێدا به‌ركاره‌، له‌چ سیفه‌تێكدا زوورنای ففتی به‌ ففتی ده‌ژه‌نی به‌ پێوه‌ری هاوپه‌یمانی بازرگانی و دیموكراسیه‌كه‌تان پێگه‌ی یه‌كێتی به‌ ” كه‌له‌گایه‌”؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان وایه‌ هێزه‌ چاو به‌گریانه‌كه‌ی پاشه‌كشه‌ پێكراوی خیانه‌ته‌ ره‌شه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێوه‌ری هێزی یه‌كێتیه‌، ده‌ی به‌ته‌ڵاق ده‌نگپێدرانیان چ پێگه‌یه‌كی یه‌كێتیه‌، هێزێك كه‌ به‌ته‌ڵاق ده‌نگی پێبدرێت، چ هێزێك ده‌به‌خشێت به‌ یه‌كێتی؟

جوگرافیایه‌ك كه‌ سه‌رتاپای به‌ده‌نگ نه‌دان به‌نه‌فره‌تی كردوون، كاكی لیوا چ واتایه‌كی به‌هێزی یه‌كێتی ده‌به‌خشێت؟ ده‌ی ئێداره‌یه‌كی شه‌لو كوێری وێران وێرانتان، جارێكی تر ده‌بێت چ هێزێك به‌یه‌كێتی ببه‌خشێت؟ ئێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ئێستا به‌ رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌پێناو پۆستێك له‌سه‌ر ده‌ست سووتاندنی به‌ مه‌ره‌كه‌بی مامۆستایه‌كی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراو، به‌ كوردستان ده‌لێن باكوری عێراق، ده‌بێت چ پێوه‌رێكی روو بتوانێت ئه‌م رووه‌تان بپێورێت”.

هه‌ر بێده‌نگ به‌و، قسه‌ مه‌كه‌ با هه‌ندێك حورمه‌ت بۆ نه‌وه‌كانت بمێنێت(.)

 

Back to top button