فرۆِكەكانی توركیا شنگاڵ بۆردووماندەكەن, پەكەكەیان كردۆتە ئامانج
دوای ئەوەی چەند مانگێك بەر لە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگسەكانی توركیا پەكەكەی بۆردوومانكرد لە ئەنجامدا بەرپرسێكی باڵای پەكەكە كوژرا, ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، پێنج بنكە و بارەگای پەكەكەیان لە ناوچەی شلۆ و سەكینیێ لە رۆژئاوای شنگال بۆردومان كردووە.
حەیدەر شەشو، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال راییگەیاند: ” فڕۆكەكانی توركیا پێنج بنكە و شوێنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی شلۆ و سەكینیێ لە رۆژئاوای چیای شنگاڵ كە هێزەكانی پەكەكە بە چڕی لەو شوێنانە هەیە بۆردومانكرد.”
شەشۆ ئەوەشی گوت: ” بۆردومانی توركیا زیانی گیانی هەبووە و بەم شێوەیە، نا ئارامی و نەسەقامگیرییەكی زیاتر بۆ رەوشی ژیان لە شنگاڵ بەرپا دەبێت”.
ماوەیەكە توركیا هەڕەشەكانی بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆن لە دژی پەكەكە لەناو خاكی عێراق دەستپێكردووە و بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان دەكات