سبەی رێگای نێوان شنگاڵ و سحێلا دەكرێتەوە
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و هێڕشی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ سەر كوردستان, و داگیركردنی بەشێكی خاكی كوردستان, رێگاكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیە داگیكراوەكان – عێراق داخران, پاش تێپەڕینی یەك ساڵ بەسەر داخستنی رێگاكە بڕیارە سبەی هەینی ڕێگەی سحێلا – شنگال بكرێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك)، سبەی هەینی ڕێگەی دهۆك – شنگال كە بەڕێگەی سحێلا – شنگاڵ دەناسرێ دەكرێتەوە، وا بڕیارە نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەو رێگایەدا بگەڕێتەوە شنگاڵ.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكراكرد, نادیە موراد لە نزیكەوە سەردانی شارە وێرانكراوەكەی شنگال دەكات و لەوێوە چاوەڕوان دەكرێ لە ڕێوڕەسمێكدا بانگەواز بۆ فریاكەوتنی شارەكە و ئاوەدانكردنەوەی بكات، دوای ئەوەی لە دوای 2014وە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش وێران كرا و دواتریش لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبیەوە لە پارەوە داگیر كرا.