نێوانی توركیا و عێراق گڕ ده‌گڕێت

خواكوڕك

ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌ لێواری شاره‌كه‌ دایه‌ و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و توركیش جارێكیتر به‌ گه‌رمی هاتوونه‌ته‌ سه‌رهێڵ و سه‌ره‌تای لێدوانه‌ توونده‌كانیان ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەردۆگان گوتی: هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر تەلەعفەر خەریکە نزیک دەبێتەوە، تەلەعفەریش ژمارەیەکی بەرچاوی تورکمانی لێیە و ئێمەش ئەمە بە گرنگ دەزانین و بەرامبەری هەستیارین. بۆیە هێزەکانمان ڕەوانەی سیلۆپی دەکەین.

له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو سوپای تورکیا تانک و زرێپۆشێكی زۆری ڕەوانەی سنووری سلیۆپی لە پارێزگای شرناخ دەکات، كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

هاتنی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی توركیا وایكرد، رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خواست تورکیا هێزی زیاتر نەنێرێتە عێراق و لەسەر سنوور کۆی نەکاتەوە، ده‌شڵێت ”ئەمەشم لە ترسان نییە، بەڵکو لە ترسی ئەنجامەکانی وادەڵێم“. عەبادی پێیوایە ناردنی هێزی زیاتری تورکیا بۆ عێراق دەبێتە هۆی ”هەڵوەشانەوە“ی دەوڵەتی تورکیا و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات.

 

Back to top button