یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك دابەش دەکرێت

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرای دەکات کە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێکی تریش دابەش دەکرێت.

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ڕاگەیاند: ” لەلایەن نووسینگەی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە یەکشەمەی داهاتوو مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت “.

لەلایەکی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو جگە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و داد دابەش دەکرێت.

Back to top button