سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: به‌شداری جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزیدیه‌كان كرد

 

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و به‌ سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو محەمەد حەلبووسی گه‌یشته‌ هەولێرى پایته‌خت، له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ریم سنجارى و پارێزگارى هه‌ولێر نه‌وزاد هادى و هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى لیستى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و ئومێد سه‌باح له‌ دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرا.

 

وه‌ك سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ى محەمەد حەلبووسی، سەردانی شارۆكه‌ى شێخانی كرد، و گۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى تێدا ئه‌نجامدا.

 

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکانه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ حەلبووسی به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕای گەیاند: “بودجەی تایبەت تەرخان دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال“.

 

به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌كمانى عێراق محه‌مه‌د حەلبووسی، دواتر سەردانی بەرپرسانی باڵای هەرێم ده‌کات و ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکوومەتی عێراق تاوتوێ ده‌كات.

 

Back to top button