مەسروور بارزانی مزگێنى به ئێزیدییه‌كان ده‌دات
مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر، مزگێنییه‌ك به ئێزدییه‌كانى كوردستان ده‌دات.
مه‌سروور بارزانى له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تى: “پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت پێتان ڕا بگه‌یەنم كه‌وا ڕۆژگارێکی ڕۆشنترتان لە پێشە”.
مەسروور بارزانی هه‌ر له تویته‌كه‌یدازیاتر ئاماژه‌ى داوه و نووسیوویه‌تى: “جەژنی ڕۆژوو لە تەواوی ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت، ئەگەرچی ڕابردوو ئازار بەخش بووە، من سەرسامم بە خۆڕاگریتان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی جینۆساید، هه‌ربۆیه‌یش متمانەم هەیە کە ڕۆژگارێکی ڕۆشنتر لە بەردەم ئێوەدایە”.
مەسروور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.