لە بەسرە خەلک ڕژانەوە سەرشەقام و دژی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریەکان وپیسی سەرچاوەکانی ئاو و ئاوی خواردنەوە، خەلکی پارێزگای بەسرە رژانە سەر شەقامەکان، ئەمڕۆ جارێکی تر خۆپیشاندان لە شاری بەسرە دەستیپێكردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگاكه‌ش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ریی 2018، جارێكی دیكە سەدان كەس لە خەڵكی بەسرە، خۆپیشاندانیان دەستیپێكردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە لە كۆبوونەیەكی نائاساییدا، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، پارێزگار و سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە ھەڵدەبژێرێت، به‌ڵام تا ئێستاش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پرۆسه‌كه په‌كیكه‌وتووه.
له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له پارێزگای به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هاووڵاتیان نیگه‌رانن و رایده‌گه‌یه‌نن، پارێزگاكه‌یان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته له عێراق كه‌چی خۆیان ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و كاره‌باشیان له گه‌رمای هاوین ته‌نها 4 كاتژمێر بووه.