فەرماندەیەکی ئەمریکی: مەسرور بارزانی کەسێکی کارامەیە
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کەسێکی کارامەیە بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
جەنەڕال ئۆستن رێنفۆرس، فەرماندەی فیرقەی 4ـی هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکی (مارێنز) لە عێراق، بە (کوردستان 24)ـی راگەیاندووە، پێویستە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بگەنە رێککەوتن.
جەنەڕال ئۆستن رێنفۆرس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکان گرنگە و مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”کەسێکی کارامەیە و لە گرنگیی پاراستنی ئەمنییەتی خەڵکی ناوچەکە تێ دەگا“.
جەنەڕاله ئهمریكیهكه لهبارهی ئەو ناوچە کوردستانییهكانی (کەرکووک و ناوچەکانی دیکە) دهڵێت لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە داگیرکران و لەوکاتەشەوە بەهۆی ناکارایی ئەو هێز و میلیشیا عێراقییانەوە، کە ئەمنییەتی ئەو ناوچانەیان گرتووەتە دەست، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیان بە جموجۆڵ و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
رۆژی دووشەممە 3/12/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کۆبوونەوەی خۆیدا، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.