نرخی نەوت دابه‌زى

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا دابه‌زینى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوەی هەشت مانگی ڕابردوویشدا نزمترین ئاستی لە دابەزین تۆمار كرد.

 

بەگوێرەی “DAILYFX” نرخی نەوتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ـی كانوونى یه‌كه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی دنیادا به‌م نرخه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كراوه‌:

 

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا 52 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌، و هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 61 دۆلار فرۆشراوه‌.

 

پێویستە بگوترێت دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی ڕابردوو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی تووشی سەرسوڕمان كردووە و سەرەڕای ئەوەی كە هەندێك میكانیزمیان بۆ ڕێگریكردن لە دابەزیی نرخی نەوت دانا، كەچی نرخەكە زۆر دابەزی.

 

سیاسەتی ئەمەریكا ئەوەیە لە لایەك نرخی نەوت نزم بكاتەوە و لە لایەكی تریش رێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بكات كە لەو كاتەدا كاریگەریی سزاكان زیاتر دەبن.

Back to top button