چاودێرێكی سیاسی باسی گرێ ده‌روونیه‌كه‌ی عه‌دنان و كه‌مال و میره ده‌كات
خواكوڕك
ماوه‌یه‌كه نووسه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نزیكن له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشێروان مسته‌فا، له‌گه‌رمه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، پێشمه‌رگه به میلیشیا و موستەشار ناو دەبه‌ن.
چاودێرێكی سیاسی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، “بەرپرسی هەرە باڵای وڵاتان لە کێبڕکێکانیاندا ناوی پێشمەرگە دەهێنن و شانازی بەوە دەکەن کاتێک سەردانی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی وێنەیەک لەگەڵ پێشمەرگە بگرن تا لە کێبڕکێکانیاندا ئەو وێنانە بەکاربهێنن و رێژەی دەنگەکانی خۆیان و حزبەکانیانی پێی بەرزبکەنەوە، کەچی دەبینین کەسانێک کە بە کوردی دەدوێن، لە قارەمانێتی پێشمەرگە کەم دەکەنەوە و هاوبەش بۆ قارەمانێتیەکانی دەدۆزنەوە”.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی، به‌سه‌رسورمانیه‌وه باس له لێدوانه‌كانی كه‌سایه‌تیه سیاسی و میدیاكانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت، “مه‌لا بەختیار سوپای پاسداران دەکاتە هاوبەشی قارەمانێتیەکانی پێشمەرگە، عەدنان عوسمان و کەمال رەئوف و ئەحمەد میرە ، بە هێزێکی میلیشیایی و ترسنۆک ناویی دەبەن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لە کۆبونەوەی نەوشێروان مستەفا لە لەندەن بە مورتەزەقە و جاش و موستەشار ناوی دەهێنرێت، عەلی باپیر و هاوشێوەکانی دانی خێری پێوە نانێن”.
ئه‌و چاودێره ده‌شپرسێت، “ئەو عوقدەیەی ئەو کەس و لایەنانە لە پای چیە؟ دەبێ بۆ وا قین لە دڵ بن بەرامبەر بە پێشمەرگە؟”.