قوباد تاڵەبانی لە كەتنێكی تر دەترسێت
دوای تویتێكی قوباد تاڵەبانی لە تویتەر كە باسی لەوە دەكرد ئەگەر كەتنی گەورە نەكەین، دۆخەكە باش دەبێت، چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە قوباد تاڵەبانی ترسی هەیە لە خیانەتی ئامۆزاكەی هاوشێوەی ئەوەی لە 16ـی ئۆكتۆبەر ڕووی دا.
دكتۆر سەعید حەسەن مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی باس لهوه دهكات، مەبەستی قوباد تاڵەبانی لە كەتنێكی گەورە ئەوەیە لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو ڕووی دا كە براكەی و ئامۆزاكەی كردیان، لە كاتێكدا دوای ڕیفراندۆم هیچ شتێك ڕووی نەدا و مامەڵەی وڵاتان زۆر گونجاو بوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە كاتێك ڕێككەوتنی ژێر بەژێر كرا لەگەڵ میلیشیاكانی حەشد، دۆخی كوردستانیان سەخت كرد.
گومانەكان لە جێی خۆیەتی كە ئێستە دۆخی هەرێمی كوردستان لەوپەڕِی بەرەوپێشچوونە، بۆیە بوونی مەترسی و كەتنی گەورە بوونی هەر هەیە لەكاتێك لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ نزیك دەبینەوە، بۆیە لەلایەن كەسانی گوماناوی كەتنی گەورە لە جێی خۆیەتی و ئەنجامدانیشی زۆر دوور نییە بكرێت. ئەو مامۆستایەی زانكۆ وای گوت.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، سوپای عێراق، به هاوكاری باڵێكی سەربازی كاڵفامی یەكێتی بە ڕێككەوتن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی ئەو سنوورەیان داگیر كرد و هەزاران هاووڵاتیی روویان لە هەرێمی كوردستان كرد.