كۆمهڵی ئیسلامی چاوی له دهرگایه شاندی پارتی سهردانی بكات
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی ئەوەیە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی لەبارەی سەردانیکردنی پارتی بۆ لای کۆمەڵ نییە.
بایز عەزیز، بەرپرسی ئەنجومەنی قەڵادزێی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە، ”تاوەکوو دەربکەوێت کە ئایا کۆمەڵ بەشداری لەم کابینەیەی حکوومەت دەکات یان نا“.
بایز عهزیز ئاماژه بهوه دهكات کە بڕیاری بەشداریکردنی حزبەکەی لە حکوومەت، لەسەر کۆبوونەوەی شاندی پارتی و کۆمەڵ دەوەستێت، ”تاوەکوو دید و بۆچوونی خۆمان لەسەر بەشداریکردنی حکوومەت بخەینە ڕوو“.
پێشتر ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند بوو، لە ئەولەویەتی پارتیدا نییە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستاندا بكات، تەنیا یەکێتی و گۆڕان لە ئەولەویەتی پارتی دان.
بەپێی ئهو زانیاریانهی دهستی خواكورك كهوتووه، تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نییە بۆ ئەوەی شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی بکات و لەمبارەیەشەوە کۆمەڵ ناچارە لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە.