ئاژانسی سپۆتنیك: نێچیرڤان بارزانی توانی ئابلوقەی سەر هەرێمی کوردستان تێک بشکێنێت

تایبەت بە پۆستی سەرۆكی هەرێم و كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ئاژانسی سپوتنیكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەسەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەبێ ڕكابەرو نێچیرڤان بارزانی وەك گونجاوترین كەسایەتی سیاسی ناو دەبات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم

 

ئاژانسە جیهانیەكە باس لە ڕۆڵی نێچیرڤان دەكات لە ڕوی دیبلۆماسی و بەگرنگیەوە تیشك دەخاتە سەر شكاندنی تەوقی گەمارۆكانی سەر هەرێم لە دوای خیانەتی ۱٦ ئۆكتۆبەر

 

نێچیرڤان بارزانی تەمەن پەنجاو چوارساڵ جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەو لە ناو جەماوەردا خاوەن پێگەیەكی بەهێزو كەسایەتیەكی خۆشەویستە.

Back to top button