مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی باسی ماده‌ی 140یان كرد
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ” مه‌سرور بارزانی” ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 15ی 12ی 2018، پێشوازی كرد له محمه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فێدراڵ و شاندی یاوه‌ری كرد”
له راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، رایگه‌یاندوو”لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندن و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ کران، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتیی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر دەربڕی.
هەر لەو دیدارەدا ئەرکی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەدواداچوونی پرسەکان بە گشتی، بەتایبەتی پرسی بودجە و دابین کردنی بەشە بودجەی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و مادەی 140 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
مەسرور بارزانی جەختی لە سەر خواستی هەرێمی کورستان بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە بەربەستی کێشە لەمێژینەکان تێپەڕێنین و بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە ئیتر رێگە لە دووبارەبوونەوەیان بگیرێت و تەنیا بەو شێوەیە دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی گەش و پێشکەوتنی وڵات هەنگاو بنێین.
هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر هەڕەشە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.