پارتی بایكۆتی ئێن ئارتی كردووە و ئێن ئارتیش هەرەشە لەپارتی دەكات

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی سوكایەتی بەهێزەكانی پێشمەرگە كرا لەكەناڵەكەیان لەلایان دوو هەڵسوراوی گۆڕأن و بەردەوام بەناوی شەقامەوە لەناو كەناڵەكە رێگا بە پەیوەندی گوماناوی درا بۆ سوكایەتی پێشمەرگە و بە قارەمان وەسف كردنی سوپای عێراقی و حشدی شەعبی، پارتی لەرێگای راگەیاندراوێك تەواوی كادیران و بەرپرسانی لە ئەگەر بەشداری كردنی ئین ئارتی ئاگادار كردەوە لەوەی بەهیچ شێوەیەك بەشداری كەناڵێك نەكەن كە تێیدا سوكایەتی بە پێشمەرگە بكات، لەبەرامبەردا ئێن ئارتی هەرەشە لەپارتی دەكات.
 
بەپێی نووسراوێكی دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە 22/10/2016 رەوانە كراوە بۆ سەر جەم كادیرانی پارتی و نوسخەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەژێر ناوی بۆ، سەرجەم هەڤاڵ و کادیر و میدیاکارانی سەر بە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن_تێکۆشەر، سڵاوێکی شوڕشگێڕانەو، بۆ رێزگرتن لە قارەمانێتی پێشمەرگەکانی سەنگەری بەرگی لە خاکی پیرۆزی کوردستان و وەکو وەفایەک بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان، بڕیارماندا هەڤاڵانی پارتیمان بەشداری لە بەرنامە و گفتوگۆ و چاوپێکەوتنەکانی کەناڵی (ئێن ئار تی) نەکەن، تا ئەوکاتەی کە کەناڵی ناوبراو، پابەندی تەواوی خۆی بە بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەوە دەسەلمێنێت و، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئیتیکی رۆژنامەوانی، کاری میدیایی خۆی ئەنجامدەدات.. بۆ ئاگاداری و پابەندبوون. هەر سەرکەوتووبن.
 
لەبەرامبەردا ئێن ئارتی هەرەشە لە پارتی دەكات و لەدانووستاندن دا لەگەڵ دەزگاكانی رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دا ئێن ئارتی بەو مەرجانەی كە پابەند نەبوو بە پاراستنی شكۆی پێشمەرگە و بەهای نەتەوەی بۆیە هەرەشە كردووە ئەگەر پارتی بایكۆتەكەی لەسەر كەناڵەكە نەشكێنێت، ئەوە پەنا دەباتە بەر هێرشی راگەیاندنی دژپارتی و ئەو پارتەش ئازادی كردووە و پێی راگەیاندووە كە لەچوارچێوەی یاسای سەربازی و یاسا مامەڵەتان لەگەڵ دەكەین،
 
لەدواین كاردانەوەی ئێن ئارتی، لەژێرناوی سەرچاوەیەكی بیانی!! بێ ناوهێنان” سەرچاوەیەكە” ئێن ئارتی هێرش دەكاتە سەر بارزانی و پارتی و سیاسەتی نەوتی كوردستان، كە بەپێی ئیتكی كاری رۆژنامەوانی راپۆرتەكە جگە لە ناو زراندن و چەواشەكاری، هیچی بەڵگەیەك یان ناو هێنانی سەرچاوەی تێدا نیە، ئەمەش وەك هێرشی یەكەمی سەر پارتی پاش دانووستاندنەكانی لەگەڵ دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دەبینرێت.
Back to top button