له باڵه‌كایه‌تی مانگایه‌ك گه‌نجێك ده‌كوژێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/12/245346464575678.jpg)
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سرێ رایگه‌یاندووه، گه‌نجێك به‌ناوی ئه‌مین عه‌بدولره‌حمان ته‌مه‌نی 25 ساڵ ئه‌مرۆ چۆته سه‌ر شاخێك بۆ رزگار كردنی مانگایه‌ك كه له‌م شاخه گیری خواردووه، به‌ڵام مانگاكه خۆی پێدا ده‌كێشێت و له‌شاخ فرێی ده‌داته خواره‌وه”.
سه‌لاحه‌دین مه‌لا به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سرێ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌مین عه‌بدولره‌حمان ته‌مه‌ن 25 ساڵه ئه‌مرۆ هێنراوه‌ته نەخۆشخانەکەمان کە تووشی خوێنبەربوونی مێشک و دەم و لووتی بووە و لەھۆش خۆشی چووە، دوای نیو کاژێر مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە”.
هه‌روه‌ها گەنجەکە دانیشتووی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمانە. لەو ناوچەیە ھەر رۆژە و ماڵێک مانگا دەباتە دەرەوە ئەمڕۆ سەرەی ئەو گەنجە بووە کە مانگای ئەو شارۆچکەیەی بردووەتە گاڕان، به‌ڵام تووشی ئه‌م رووداوه بووه”.