به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایانه‌كان په‌رله‌مانی كوردستان كۆنابێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌رێكی دانووستاندن له‌نێوان ” پارتی و یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان” به‌رێوه‌چوو، په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌رێی رێكه‌وتنی لایانه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆببته‌وه‌، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایگه‌یاندووه‌، به‌پێی رێكه‌وتنی لایانه‌كان په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر لایانه‌كان رێك نه‌كه‌ون، كۆبوونه‌وه‌ په‌رله‌مان هیچ مانایه‌كی نابێت”.

رێڤینگ هێرۆر سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان تا دوای رێكه‌وتنی لایانه‌كان تاخیر ببێت، واتا تا دوای سه‌ری ساڵ درێژه‌ بكێشێت، چونكه‌ رێكه‌وتنی لایانه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت”.

شایانی باسه‌ له‌ 6ی 11ی 2018 یه‌كه‌م دانیشتنی خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی به‌كراوه‌ی به‌جێ هێشت، بۆ رێكه‌وتنی لایانه‌كان له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.

Back to top button