ئاستی به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشتی له‌كوردستان به‌رێز بۆته‌وه
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ست به بهرێزبونهوهی ئاستی به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشتی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای دانا گاز راگه‌یاندووه، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی کۆمپانیاکە بەهۆی پێشکەوتنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و میسر بەرێژەی سەتا 12.5 بەرزبووەتەوە”.
هه‌ر دوای ئه‌و هه‌واڵه به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكه له ءرسهی دوبه‌ی به‌رێژه‌ی سه‌دا 8.4 به‌رزبۆته‌وه،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه دانا گاز رایگه‌یاندووه” ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی کۆمپانیاکە لە 62 هەزار بەرمیل هاوتای نەوتەوە بۆ 70 هەزار بەرمیل هاوتای نەوت بەرزبووەتەوە.
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانا گاز پاتریك ئالمان وارد رایگه‌یاندووه” بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی کۆمپانیاکە قەرەبووی دابەزینەکانی نرخی نەوتی لە چەند مانگی رابردوودا کردووەتەوە، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ره‌كه راشی گه‌یاندووه” لە هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییان لە رۆژانە 305 ملیۆن پێی سێجا بۆ رۆژانە 400 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە.
هه‌روه‌ها پاتریك ئالمان ده‌شلێـ”توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شل کە لەگەڵ گازی سرووشتی بەرهەمدەهێندرێت بۆ رۆژانە 15 هەزار بەرمیل بەرزبکەنەوە.