ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌تووندی وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی دایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر كه‌تنێكی تر نه‌كرێت كوردستان دۆخی قه‌یران تێده‌په‌رێنێت، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌تووندی وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه، رایدهگهێنێت”كەتنی هەرە گەورەی بەناو كورد كردبێتی, خیانەتی شانزەی ئۆكتوبەر بوو, ئەم خیانەتە بووە هۆی ئەوەی نیوەی كوردستان رادەستی حەشتد و عەرەبی داگیركەر بكرێت”.
له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دهنووسێـ”كاك قوباد راست دەكات, ئەگەر براكەی و دایكی و پوری و ئامۆزاكانی هیچ كەتنێكی دیكەی گەورە نەكەن, بارودۆخمان زۆر باش باش دەبێت”.
هه‌ر له‌بارامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌لێـ”مادام قوباد تالەبانی باشكردنی ژیانی خەڵك دەبەستیتەوە بەوەی كەتن نەكریت ، كەسیش نازانیت ئەو كەتنە چییە، كە لەدیدی بەڕێزیانەوە ژیان و گوزەرانی خەڵكی تیكداوە، باشتر وایە روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاوبكاتەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دەبێت لەروونكردنەوەكەدا قوباد تاڵەبانی بڵێت: “ئەوكەتنە چییە ژیانی خەڵكی خراپ كرد‌و كێ ئەنجامدەری ئەو كەتنە بوو، ئەگەر ریفراندۆم بەكەتن بزانیت، ئایا دەتوانێت لەبونیادی كوردستانیكی بەهیزدا عاملی خێر بیت؟
هه‌روه‌ها عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن كه گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیه له سلێمانی به‌ڵام نووسینه‌كه‌ی به‌رای شه‌خسی نووسیوه، دهنووسێـ” گومان دەكات مەبەستی قوباد تاڵەبانی لەكەتن، ئەنجامدانی ریفراندۆمی ئەیلوولی 2017ی رابردووە، دەشڵێت: “ریفراندۆم باڵاترینو ترۆپكی خوشەویستی نیشتمان و لۆژیكی سەربەخوییە، ئاخر ریفراندۆمە، كە پرسی ئینفیسالی دەكات بە پرۆژەیەكی میللی و خواستی ئاشكرای خەڵك بۆ سەربەخۆیی ، بەتایبەتی لای عاشقانی نیشتمان ، بەهەرحاڵ ریفراندۆم پەنجەمۆری زۆرینەی رەهای خەڵكی كوردستانی پێوەیە ، كەچی دیارە تائیستاش لای قوباد تاڵەبانی بەكەتن دەزانرێت”.