یه‌كێتی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه یه‌كێتی كه ته‌نها ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی پۆسته له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر داوای ده‌كرد سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وان بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌كێتی ده‌لێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان ناوێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، یه‌كێتی داوای سێ وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، له‌ناو ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌شدا داوای دوو وه‌زاره‌تی سیادی ده‌كات، به‌ڵام پارتی تاوه‌كو ئێستا رازی نه‌بووه، پێی وایه ئه‌مه‌ی یه‌كێتی داوایی ده‌كات ئیستحقاقی 35 كورسیه نه‌ك 20 كورسی”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانی به پارتی گوتووه، ئێمه له‌یه‌ك حاڵه‌تدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان ده‌وێت كه ” هێمن هه‌ورامی” له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان نه‌مێنێته‌وه، ئه‌وكاته من سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م”.
به‌ڵام پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و داواكاریه زۆر زه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی رازی نیه”.