یه‌كێتی جارێكی تر خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ پۆست و پاره به‌كار ده‌هێنێته‌وه
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندامی خوڵی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی له‌كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات كه یه‌كێتی نیشتمانی له‌كه‌ركووك بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌ك له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵی هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی خه‌ڵك له‌كه‌ركووك ده‌دات بۆ خۆپێشاندان، گوایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی خه‌ڵكه به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا، ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی وه‌زاره‌تێكه”.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كادیرانی مه‌یدانی حزبه‌كه له‌كه‌ركووك، بانگه‌شه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدولا ده‌شلێـ”ھەموو خۆپیشاندان و ھەوڵدان و قسەکانی یەکێتی بۆ پۆستە، ئەو خۆپیشاندانەی کەرکووکیش بۆ بابەتی تەعریب نییە و ھیچ پەیوەندی بە پارێزگاریشەوە نییە، چونکە ئەوان بە ڕاکان جبووری ڕازین کە پارێزگاری کەرکووک بێت”.
هه‌روه‌ها ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێتی لەگەڵ بەغدا قسەی کردووە، گوتوویەتی ئەگەر وەزارەتێکیان پێ نەدرێت، ئەوا خۆپیشاندان دروست دەکەن، لەم خۆپیشاندانەشدا خەڵکی کەرکووک سوتەمەنییە لەبەر وەرگرتنی پۆستێک، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خۆیان دۆخی کەرکووکیان تێکداوە و بە ئەوان چاک ناکرێت، چونکە ئەو قورسایی و ھەیبەتەیان لەلای حکوومەت نییە، سرووشتی ھەموو دونیاش وایە، کاتێک کەسێ خۆی دەفرۆشێت، لەلای دوژمنەکەشی سووک دەبێ، ھەر بۆیە ئەگەر خۆپیشاندانەکە ھی یەکێتی بێ، ھەر ئێوارە شکست دێنێت، هه‌روه‌ها نه‌یشارده‌وه كه ده‌بێت یه‌كێتی چاوەڕوانی هەوڵەکانی پارتی بکات، چونکە “بە پارتی نەبێت، بە کەسی دیکە دۆخی کەرکووک چاک ناکرێت“.
پێشتر یه‌كێتی پارێزگاری سه‌پاوی كه‌ركووكی بانگێشت كرد بۆ سلێمانی له‌وێ به راكان سه‌عیدی گوت كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌رێگای كه‌ركووكه‌وه هه‌وڵی فشار خستنه سه‌ر به‌غدا ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسیه‌ك له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن، بۆیه ناره‌زایه‌تی خۆپێشاندان ساز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ئاگادار بن كه ئامانجه‌كه‌ی ئێمه به‌غدایه نه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركووك، رایش بوونه له‌سه‌ر كۆی كاره‌كانی راكان سه‌عید كه له‌كه‌ركووك ئه‌نجامی داوه”.