بەو پێنج مەرجانە دەتوانی لە شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی كوردستان دابمەزرێیت كە دورخراونەتەوە

 

دوای ئەوەی بە هۆی تەنگەژەی دارای هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە بە فەرمی دامەزراندنی فەرمانبەران وەستاوە, لە بەرامبەردا بە شێوەی گرێبەست حكومەت سودی لە توانای فەرمانبەران بینی, بە پێی فەرمانێكی وەزری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە 21 ساڵی 2018ی كە تایبەتە بە لەشوێن دانانی فەرمانبەری گرێبەست بڵاو كردەوە.

خواكوڕك نوسراوێكی وەزارەتی دارای دەستتكەوتووە كە بەپێی ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تێیدا ڕوونكردنەوە لەبارەی لەشوێن دانانی فەرمانبەری گرێبەست دراوە.

لە ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كە ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، كە لەكاتی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی لەشوێن دانانی فەرمانبەری گرێبەست پێویستە رەچاوی ئەو پێنج خاڵە بكرێت كە لە ناوەڕۆكی نووسراوەكەدا خراوەتە ڕوو.

دەقی ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی

 

Back to top button