گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی: شه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كوردستانیه‌كان له‌رێگایه‌

هۆشداریه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ئایندەی ناوچە کوردستانیەکانی دوای خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر ھەیە ئەویش پرۆسەی بەعەرەبکردن و روخاندنی موڵک و ماڵ و پاکتاوی نەتەوەییە کە دژی دانیشتوانی کەرکووک و دووزخورماتوو و دووبز و شنگال ئەنجام دەدرێت و لێکۆلەرە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌ده‌ن”.

 
گرووپی لێکۆلینەوەی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان دیسکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕاپۆرتێکی گرنگ لە سەر داھاتووی ناوچە کوردستانیە جێناکۆک بڵاو کردووەتەوە، کە تێدا مەترسی دروست بوونی جەنگێک دەخاتەروو کە یەکلاکەرەوە و چارەنووسساز دەبێت بۆ ئایندەی عێراق، ئەویش لە ئەگەری ھێشتنەوەی قەیرانەکە وەکو ئەوەی کە ھەیە، بێزاری دانیشتوانی ناوچەکە رەنگە ڕاپەرین و کارەساتی لێی دروست ببێت و ھێز بە کار بھێنرێت بۆ یەکلاکردنەوەی، ھاوکات رووداوەکانی دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر ھۆکار بوون بۆ زیندوکردنەوەی رۆحی بەرەنگاری و ھەستی رزگاری دژ بە بڕیار و سیاسەتەکانی حکومەتی ناوەند، کە ئەویش دەرخستنی لێپرسراوێتی حکومەتی ناوەنده‌ کە ھۆکار بووە لە جێبەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ دەستووری عێراق کە نەخشە رێگای چارەسەری بۆ ئەو قەیرانە یەک سەدەییە دانابوو.
راپۆرتەکەی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات” داتا و دەرئەنجامەکانی دوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانین لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ،کە خۆی لە دروستبوونی دوو حکومەتی نوێ دەبینێتەوە بە دیدگایەکی جیاوازتر کە دەکرێت ڕێگر بن لە دروستبوونی ئەوجەنگەی کە رەھەندێکی مێژووی و جوگرافی و ئابووریشی ھەیە، له‌ راپۆرته‌كه‌دا پێشنیار ده‌خرێته‌ روو به‌وه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ رۆڵ بگێرن بە زیادکرنی ستافی کارا و کردنەوەی ئوفیس و بنکەی گەرۆک لەو ناوچانەی کە دەستووری عێراقی دانی پێداناوە کە ناوچەی کێشە لە سەرن ئەویش بە دانانی نەخشە رێگایەک و پرۆسەیەکی گفتوگۆ لە سەر ئالیەتیکی یاسایی و تەکنیکی و ئابووری کە ھەردوو رازی بن لە دەرئەنجام و قوناغەکانی جێبەجێ کردنی”.
 
راپۆرتەکە بە گرنگی دەزانێت ئەو پرسە دەبێ بە ھەند وەربگرێت بۆ مانەوەی داھاتووی پێکەوە ژیانی دانیشتوانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌رێكی دا” ئەوەشی روونکردووەتەوە کە زۆرێنەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە نەتەوەی کوردن لەگەڵ ھەبوونی ئەتنیک و ئاین و مەزھەبی تر بەڵام لە ھەمووی گرنگتر دەرئەنجامەکانی ھەموو ھەڵبژاردنەکانی دوای روخانی رژیمی سەدام حوسین و دەرئەنجامەکانی ریفراندمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥ ئەوە دەردەخەن کە ئاراستەی داتاکان لە بەرژەوەندی پێگەی سیاسی و ستراتیژی ھەولێرن نەک بەغدادی پایتەخت .
 
سەرچاوە:گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی
Back to top button