محەمەد حەلبوسی: ئەگەر كاندیدی نوێ بۆ پۆستی وەزاری نەبن عادل عەبدولمەهدی ناچارە ناوەكانی پێشوو كاندید بكاتەوە
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە رێككەوتنی كۆتای لە بارەی تەواو كردنی كاینەی نوێی عێراق بكرێت, لەو بارەیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، یەكلاییكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان بەندە بە رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە. هەروەك پلانێكی سەرۆك وەزیرانیشی بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت ئاشكراكرد.
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ قەڵای هەولێر و لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، یەكلاییكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی حكومەت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا، بەندە بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە.
روونیشیكردەوە، دەنگدان بەو وەزیرانەی حكومەتی فیدراڵی كە هێشتا دەستبەكارنەبوون، پشت بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان دەبەستێت.
حەلبووسی ئاشكراشیكرد، ئەگەر لایەنەكان سەبارەت بە كاندیدانی وەزارەتەكان رێكنەكەون و ناوی كاندیدی نوێ نەخەنەڕوو، ئەوا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سوورە لەسەر پێشكەشكردنی هەمان ئەو ناوانەی پێشتر بۆ پڕكردنەوەی وەزارەتەكان خستبوونیەڕوو.