رۆژنامەیەكی رووسی: گەورە كۆمپانیای بەرهەم هێنانی نەوت (رووس نەفت)ـی رووسی لە ئێران كشایەوە

 

دوای ئەوەی ئەمریكا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند, ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی بواری وەبەرهێنان لە ئێران كشانەوە, لە دواترینیان ئاژانسە هەواڵییە ڕووسیەكان بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای ڕۆسنەفت، كۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی ئەو وڵاتە لە سەرمایە وەگەڕخستنی 30 ملیار دۆلاری لە ئێران پاشەكشەی كردووە، بەرپرسانی ئێرانیش هێشتاكە لەوبارەیەوە هیچ شتێكیان ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی ڤیدمۆمسیتی Vedomosti مۆسكۆ هەواڵی دەرچوونی كۆمپانیای ڕۆسنەفتی لە ئێراندا بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەم كۆمپانیایە سیاسەتی خۆی لە بارەی وەگەڕخستنی پڕۆژەكانی لە ئێراندا گۆڕیوە.

ڕۆژنامەیە هەروەها دەڵێت، بڕیاردانی بۆ جێبەجێكرنی پڕۆژەیەكی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیی ئێرانی هەبووە، بەڵام ئێستاكە لەم بڕیارە پاشگەز بووەتەوە.

ئیگۆر سیچین، بەڕێوبەری جێبەجێكاری ڕۆسنەفتی ڕوسیا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو هیوادار بووە ئەمریكا بۆ هەندێك لە كۆمپانیا هاوبەش و شەریكەكانی خۆی لە سزاكانی سەر‌ ئێران ببەخشێت، بەڵام ئەمریكا ئاوا جییاكارییەكی بۆ كۆمپانیا نەوتییە ڕوسییەكان لە نموونەی ڕۆسنەفتی نەكردووە.

ڕۆژنامەی ڤیدمۆستی ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیارەكەی ڕۆسنەفت بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوەیە.

ڕاگەیاندنەكانی ڕوسیاش دەڵێن، كە ڕوسیا هیچ بەڵێنێكی لەبارەی سەرمایەوەگەڕخستن و وەبەرهێنان بە ئێران نەداوە و هیچ زیانێكیشی بەوشێوەیە نەبینیوە.

بەپێی وتەی ئاژانسی سپۆتینگ، لە سەرەتای 2017دا ڕۆسنەفت و كۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی ئێران نەخشە ڕێگایەكیان بۆ جێبەجێكردنی پلانە ستراتیجییەكان لە بارەی دەرهێنانی نەوت و غاز لە خاكی وڵاتی ئێراندا واژوو كردبوو.

هەر لەوكاتانەشدا بەڕێوبەری ڕۆسنەفت ڕایگەیاندبوو، كە ئەم كۆمپانیایەو كۆمپانیای نەوتی ئێران دەتوانن هەندێك پڕۆژە بە سەرمایە وەگەڕخستنی30ملیارد دۆلاری دەرهێنانی نزیكەی 55 ملیۆن تەن نەوت لە ساڵدا جێبەجێ بكەن.

بێدەنگی كاربەدەستانی ئێرانیش لەبارەی ئەم بڕیارەی ڕۆسنەفت لە ئێران پاش سێ ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی ڤیدمۆسیتییەوە ئاماژەی ڕاگەیاندنی لەم وڵاتەدا پێكراوە و تا ئێستاكەش هیچ كاردانەوەیان لەمبارەیەوە پیشاننەداوە.

پێشتریش لۆك ئۆیل دووم كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوتی ڕوسیا لەم وڵاتە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە پاشەكشێی كردبوو.

ڕۆژنامەی تابناكی ئێرانیش ئاماژە بەوە دەكات، نزیكبوونەوەی پەیوەندی ڕوسیا لەگەڵ سعودیا و بڕیاردانی كاركردنی كۆمپانیاكانی ڕوسیا لەگەڵ سعودیا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ كۆمپانیای گەورەی ئارامكۆ LNG ئەم هەنگاوانەی سەبارەت بە ئێران ڕەنگە بەرهەمهێنابێت.

ڕوسیا كە دەوترێت وڵاتێكی دەرەوی ئۆپێكە، لەگەڵ ئۆپێكیشدا هاوكاری بواری نەوتی وغازیشی هەیە و وەزیری وزەی ڕوسیاش هاوكاری ڕوسیاو ئۆپێكی بە مێژووی ناو لێوە دەبات كە بە ئۆپێك پڵاس ناوی بردووە.

حوسەین كازمپوور، نوێنەری ئێران لە ئۆپێك بە كەناڵی نەوت و وزەی “شانا”ی وتوە، شێوازی هەڵسوكەوتی سعودیاو ئێران لە مێژوودا تۆمار دەكرێت و ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە ڕوسیاو سعودیا بەزیادكردنی هەناردەی بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە، وڵاتەكەیان بەرەو پێشوازی سزاكانی یەكێك لە بەرهەمهێنارانی ئۆپێكدا چوون و جێیان گرتووەتەوە.

Back to top button