سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێـتەوە, ئەنجامی سەردانەكەی بۆ لای یەكێتی و گۆڕان تاوتوێدەكاتد
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕی دووەمی سەردانەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كورد, بڕیارە سبەینێ یەكشەممە بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی گفتوگۆكان و پێكهێنانی حكومەت, مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) كۆبونەوەكەی سەینێی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی كۆبونەوەكانی شاندی پارتییە لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ماوە رابردودا بەمەبەستی وەرگرتنی راو پێشنیارەكانیان سەبارەت بە بەشداریكردنیان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵیان بۆبوویەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دوای كۆبونەوەكەی سبەینێی مەكتەبی سیاسیی پارتی، هەر لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە پارتی دەست بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بكاتەوە.
شایەنی باسە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردووی كوردستان توانی 45 كورسی بەدەست بهێنێت بۆیە وەك حزبی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بۆ پێكێهێنانی حكومەت دوو جار سەردانی حزب و لایەن سیاسیەكانی كردووە, بڕیارە لە هەفتەكانی داهاتوو جارێكی دیكە سەردانی ئەو لایەنانە بكاتەوە.