شاخەوانانی كوردستان بە چالاكیەكی ناوازە رۆژی جیھانی پیرۆز دەكەن
دوای ئەوەی رۆژی شاخەوانی جیهان لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بە چالاكی جۆراو جۆر كرایەوە بۆ بەرز راگرتنی ئەو یادە, شاخەوانانی شاری كۆیە میوانداری چالاكی ڤیستیڤاڵی رۆژی جیھانی شاخەوانی دەكەن، چالاكیەكە لەشاخی هەیبەت سوڵتانی سنوری قەزای كۆیە دەستی پێ كرد ئەم چالاكیە شاخرەوییە بە كۆتایی وەرزی پایزە ناوزەد كرا، بە بەشداری زیاتر لە ٣٥٠ شاخەوانی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد چەند چالاكیەكی وەرزشی پاراگلایدەر وفرێن كە بەرزڕاگرتنی یادەكە نمایشێكی تایبەتیان ئەنجام دا.
د. ئەنوەر عەلی – سەرۆكی فیدراسێۆنی شاخەوانی كوردستان بە خواكوركی راگەیاند: ئامانجی فێستیڤاڵەكە پیرۆزكردنی رۆژی جیھانی شاخە، بە كاری ھاوبەش و تۆربەندی گروپ و تیمەكان و ھۆشیاری وەرزشی شاخەوانی، ھاوكات لێكنزیككردنەوەی گروپ و رێكخراوە شاخەوانیەكان ئامانج و ستراتیژمانە، ھەوڵی سەركی ئێمەش كاركردنە بە گروپ و ھاوكاری و ھەماھەنگی و ئالۆگۆری زانیاری و گەیاندنی میتۆدی شاخەوانیە لە سەرتاسەری كوردستان .
ئەم ڤیستیڤاڵە شاخەوانیە یەكێكە لە دەرئەنجامەكانی كۆنفرانسێكی تایبەت بە شاخەوانی كە لە ھەولێری پایتەخت ئەنجام درا بوو لە لایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی كوردستان، كە بەسەرپەرشتی گروپی شاخەوانیەكانی شاری كۆیە لە ژێر چاودێری و پلانی فیدراسۆنی شاخەوانانی كوردستان رێكخرابوو ئامانجەكەی پیرۆزكردنی رۆژی جیھانی شاخ و بە ھێزكردنی كولتوری وەرزشی شاخەوانی و لێكنزیكبونەوەی دامەزراوە و گروپە شاخەوانیەكانە لە كوردستان، لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، كە زیاتر لە ٢٥ گروپ و رێكخراوی شاخەوانی و گروپی شاخڕەوی و ژینگەپارێزی پێكهاتبوون بەشدارییان كرد تەواوی دامودەزگاكانی قەزای كۆیەش ھاوكار و ھەماھەنگ بوون لە سەرخستنی ئەم چالاكیە كە بۆ یەكەم جارە بەو گەرورەیە لە قەزاكەیان ئەنجام دەدرێت .