كۆنتی دەگەڕێتەوە كاری راهێنەرایەتی

ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەكانی چێڵسی و یوڤانتوس ئینگلیزی نزیكە بگەڕێتەوە كاری راهێنەرایەتی لە رێگەی خولی ئیتاڵیاوە.

 

كۆنتی هاوینی رابردوو ئەركی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لێ سەندرایەوە دوای ئەوەی نەیتوانیبوو تیپەكەی بگەیەنێتە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و لە شوێنی ئەویش ماوریسیۆ ساری هاونیشتمانی بوو بەراهێنەری تیپەكە.

 

ماڵپەڕی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی ئینتەر میلان بەنیازە كۆنتی بكات بە راهێنەری تیپەكەی لە شوێنی لۆچیانۆ سپالێتی.

 

كارگێڕی یانەكە ئێستا بیر لە دەركردنی سپالێتی دەكاتەوە بەهۆی دەرچوونیان لە ركابەرییەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە قۆناغی كۆمەڵەكان دوای ئەوەی لە دوایین یارییدا لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن یەكسانبوو و بەهۆیەوە یانە ئیتاڵییەكە نەگەیشتە قۆناغی 16.

 

جۆزیپی مارۆتای بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئینتەر میلان بەرژدی كار لەسەر ئەوە دەكات كۆنتی بهێنێتە تیپەكەیەوە و پێشیوایە ئەو یەكێكە لە باشترین راهێنەرەكانی جیهان بەهۆی ئەو سەركەوتنە گەورانەی لە ماوەی رابردوودا پێشكەشی كردووە.

 

جێی باسە یانەی ئینتەر میلان ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 16ی خولی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سیرۆ مێوانداریی یانەی ئۆدینێزی دەكات و یارییەكەش سەعات 8 بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات، یانەكە ئێستا بە 26 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی یانەكاندایە.

Back to top button