سبەی مووچەی ئەم دوو وەزارەتە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 کردووە و سبەی مووچەی دوو وەزارەتی دیکە دابەش دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (خواكورك)ـی ڕاگەیاند: بڕیاره سبەی دووشەممە 17/12/2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی ئەوقاف و وهزارهتی سامانە سروشتییەکان دابەش دەکات”.
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، ، بڕیاره مووچەی ئەو دامەزراوانە بە شێوەی ڕیزبەندی لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی پێنجشەممە و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت
– وەزارەتی داد
– وەزارەتی ئەوقاف
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
– وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان
– ئەنجومەنی ئاسایش
– وەزارەتی شارەوانی
– وەزارەتی کارەبا
– دەزگای ئاسایش
– زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە
– وەزارەتی گواستنەوە
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی کشتوکاڵ
– دیوانی چاودێری دارایی
– دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەستپاکی
– کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن
– دەزگای مین