کاتی بارینی بەفر و باران ئاشکرا کرا..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 17/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارینی مامناوەند دەبێت، لە کاتەکانی شەودا و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، بەفر دەبارێت.

Click to enlarge image 1.jpgClick to enlarge image 1.jpg

Back to top button