مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٨، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریيانه‌ی ده‌ست (خـواكـورك) كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رووانین و نه‌خشه‌رێگای پارتی بۆ قۆناخی داهاتوو.

هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێی سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، كه‌خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانییه‌، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش به‌ فه‌رمی، جموجۆڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێكردووه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ درووشمی “كوردستانێكی به‌هێز” به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا كرد و وه‌ك هێزی یه‌كه‌م به‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ پێش حزبه‌كانی دیكه‌وه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و حكوومه‌تی نوێ، له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه‌دایه‌ و مه‌سروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button