وەزارەتی پەروەردە پشووەكانی ئەمساڵی خوێندنی بڵاوكردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، خشتەی پشووەكانی خوێندنی ساڵی 2018 بۆ 2019ـی بڵاوكردەوە، بەپێی خشتەكە لەماوەی تەواوی ئەمساڵی خوێندندا، جگە لە رۆژانی هەینی،27 رۆژ پشووی فەرمین.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین پشوو لە مانگەكانی یەك و سێ-ن بەجۆرێك لە مانگی یەك حەوت رۆژ پشوو و لە مانگی سێشدا 12 رۆژ پشوون، لە خشتەكەدا هۆكاری پشووەكانیش روونكراوەتەوە.
هەر بەپێی خشتەكە مانگەكانی دوو و حەوت و 10، پشوویان تێدا نییە، لە مانگەكانی 5، 8، 11 و 12 هەریەكەیان یەك رۆژ پشووی هەیە و، لە مانگی چواردا دوو رۆژ و مانگی شەشیش سێ رۆژ پشوو هەن، لە مانگی هەشتیشدا پێنج رۆژ پشوو هەیە.