بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی ھەولێر دوو مامۆستا بریندار بوون

بەپێی زانیارییەکانی ده‌ستی (خـواكـورك) كه‌وتوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  لە قۆتابخانەی “ئاھەنگ”ی تێکەوڵاو لە ھەولێر بەھۆی کەوتنی زۆپاوە، ئاگر لە یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەکە کەوتووتەوە و بەو ھۆیەشەوە دوو مامۆستای ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر کراون.

لەو بارەیەوە دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ڕووداوەکەی پشت ڕاستده‌كاته‌وه‌ وڕایگەیاند: “ڕووداوەکە ڕاستە و لە کاتی پشوودا قوتابییەکان چونەتە دەرەوە و یەکێکیان بەر زۆپاکە کەوتووە و ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تەنیا ئاگرکەوتنەوەیەکی سووک بووە، بەڵێنی چاککردنی ئەوەشیان پێ دراوە”.

Back to top button