عه‌لی عه‌ونی: پارتى: پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو به‌پێى داخوازى خه‌ڵك ده‌بێ
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى ڕایگه‌یاند، پارتى حكوومه‌تێك پێكده‌هێنێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییاندا بێ و خه‌ڵك چى بوێت پارتى ئه‌وه ده‌كات.
له‌باره‌ى پێوه‌ندییه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى گوتى، دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى حكوومه‌تى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌ندى نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن و كورسیی په‌رله‌مانییه.
وه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتى 21 كورسیی په‌رله‌مانى هه‌یه و به‌شى ئه‌وه‌یش پۆست له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێ. ئه‌و گوتى “پارتى خواستى خه‌ڵك له‌پێش چاو ده‌گرێ نه‌ك چۆنیه‌تیى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌نى 45 كورسیی په‌رله‌مانییه و ئێسته سه‌رقاڵه به پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان و مه‌سروور بارزانى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان كاندید كراوه.