وه‌ڤدێكی یه‌كێتی به‌نهێنی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ده‌زگایی هه‌واڵگری میت كۆده‌بنه‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وه‌ڤدێكی یه‌كێتی ” به‌سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی” له دوو مانگی رابردوو سه‌ردانی توركیایان كردووه له‌گه‌ڵ ده‌زگایی هه‌واڵگری میت كۆبوونه‌ته‌وه، باسیان له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كردووه، وه ده‌زگایی هه‌واڵگری میت داوای زانیاری له شاندی یه‌كێتی كردووه كه له‌سه‌ر یه‌په‌گه و په‌كه‌كه بده‌ن به توركیا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند وه‌ڤدێكی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی ” لاهور جه‌نگی” له دوو مانگی رابردوو سه‌ردانی توركیایان كردووه له‌گه‌ڵ ده‌زگایی هه‌واڵگیری “میت” كۆبوونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه هه‌بووه له سلێمانی و رۆژئاوایی كوردستان، سه‌رچاوه‌كه‌ش ده‌لێت ده‌زگایی هه‌واڵگیری میت” داوای له شانده‌كه‌ی یه‌كێتی كردووه، زانیاریان له‌سه‌ر په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له‌سوریا و قه‌ندیل بدات به توركیا”.
سه‌رچاوه‌كه بهخواكوڕكیشی راگه‌یاندووه شانده‌كه‌ی یه‌كێتی داوایان له‌توركیا كردووه كه پاڵپشتی زیاتری یه‌كێتی له‌كه‌ركووك و سلێمانی بكات، بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه و هاوكاریان بكرێت بۆ دانانی پارێزگایه‌ك له‌كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌و داواكاریه تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندی یه‌كێتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و توركیا چوونه، ده‌زگایی هه‌واڵگیری میت له‌به‌رامبه‌ر دا داوایی زانیاری و هاوكاریان له یه‌كێتی كردووه بۆ له‌ناو بردنی په‌كه‌كه و هاوكاریان بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له سوریا”.