پارتی وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی عه‌لی باپیر ناداته‌وه
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌ناڵی جیاوازی سیاسیه‌وه هه‌وڵی په‌یوه‌ندی كردن به پارتی ده‌دات، لهریگایی یه‌كێتی و گۆڕان هه‌وڵه‌كانی له چه‌ند مانگی رابردوو بێ ئاكام بووه، له‌و باره‌یه‌وه، عه‌بدلستار مه‌جید به فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندووه، كه ده‌بێت پارتی ده‌رگایه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسیلامی بكاته‌وه، به‌ڵام پارتی وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناداته‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه عه‌لی باپیر ئه‌مجاره له رێگایی چه‌ند كه‌سێكی تر له‌ناو پارتی دا هه‌وڵده‌دات، په‌یوه‌ندیه‌كی بۆ رێكبخرێت له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی ده‌رگایه‌ك بكاته‌وه، به‌ڵام جارێكی تر وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نادرێته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، رایگه‌یاندووه، كه باشتره پێش ئه‌وه‌ی پارتی ئێمه بكاته ئۆپزسیۆن خۆمان به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن له‌كوردستان هه‌ڵبژێرین، چونكه پارتی تاوه‌كو ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆببته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، كه پارتی تاوه‌كو ئێستا هیچ بریارێكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی به‌شداری پێ بكات له‌حكومه‌ت یان نا، بۆیه دۆخی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شداری پێكردنی یان نه‌كردنی دژواره، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته گر بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت روانگه‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ چیه، به‌ڵام بێ ئاكام بووه‌ن.