د.بەشیر حەداد:لە تورکیاوە داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکات سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزێت.
دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەشداری کۆنفرانسێکی کرد لە وڵاتی تورکیا، لە پانێلیکی کۆنفرانسەکە باسی بۆردوومانەکانی تورکیای کرد، داوای لە ووڵاتی تورکیا کرد کە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزن، بۆردووماناکا لا زووترین کات رابگرن .
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە وێنەیەکی دەستی خواکوڕک کەوتوە، بەشیر حەداد لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆ بووەتەوە.
بەشیر حەداد و بیناڵی یڵدرم لە پەراوێزی کۆنگرەیەکی ئیسلامیی تایبەت بە قودس کۆبوونەتەوە و تاوتوێی ”کۆمەڵێک پرسی جێی بایەخی“ عێراق و تورکیایان کردووە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە لە شنگال و مەخموور لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، بەپێویستی زانیوە تورکیا چاوێک بە سیاسەتی خۆیدا بگێڕێتەوە، ”چونکە زۆربەی ئەوانەی دەبنە قوربانی ھاوڵاتی و خەڵکی سڤیلن“.
بەشیر حەداد داواشی لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کردووە، کار بکات بۆ راگرتنی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق و ”پێویستە سەروەریی خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بپارێزن و چیتر نەیبەزێنن“.
شەوی 13/12/208، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیای شنگال و کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە مەخموور و ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
رۆژی هەینی 14/12/2018، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، سەركۆنەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیای بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە شنگال و مەخموور، کرد.