خالید عەزیزی لە سكرتێری حدك دوورخرایەوە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەست لەكار كێشانەوەی خۆی رادەستی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان كردووە، لەلایان كۆمیتەی ناوەندی حزبیش دەست لەكار كێشانەوەكەی قبوڵ كراوە.
سەرچاوەیەك لە حدك ئەوەی پشتراستكردەوە كە خالید عەزیزی، سکرتیری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەست لە کارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی کرد و ئەندامێکی رێبەرایەتی ئەو حزبەش هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشە کەسییەکانی خۆی.
بەهۆی رەخنەی زۆرینەی ئەندامان و رێبەرایەتی حزبی دیموكراتی كوردستان لە بەرامبەر لێدوانەکانی سکرتێری ئەو حزبە ودوای چەندان جار ئاگهدار کردنەوەی لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی، بڕیار بوو لە دوا پلینۆمی حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” مشتومڕ لەسەر رێکخستنی گوتار و سیاسەتی حزبی دیموكراتی كوردستان و لێدوانەکانی خالید عەزیزی بکرێت.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتوون رۆژی 16مانگی رابردوو، بریاربوو گفتوگۆ لەبارەی رێكخستنی گوتاری حزبی دیموكراتی كوردستان بكرێت، سكرتێری حزب بكرێت،خالید عەزیزی چەند هۆکارێکی خستە روو کە زۆربەیان “کەسی” بوون، و بەو هۆکارانە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سکرتێری خستە ڕوو”.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، سەرەکیترین هۆکارەکان کە لەلایەن سکرتێری گشتییەوە خرانە بەر باس، ناسەرکەوتوویی بوو لەو پلانانەی لە کۆنگرەدا پێشکەش بە حزبی کرد بوو و رای گەیاند کە ئەو لە جێبەجێکردنی ئەو پلانانەدا “وەک دانوستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران” شکستی هێناوە و چەند هۆکاری کەسی کە پێوەستن بە ژیانی خۆیەوە هێنایە باس و رای گەیاند دەستبەرداری پۆستی سکرتیری گشتی ئەو حزبە دەبیت”.
پێشتر خالیدی عەزیزی چەندان جار لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیەوە ئاگادار کرابووهوه کە لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیا و راگەیەندنەکان لە گوتاری حزبەکەی دوور کەوتووەتەوە و ڕاوێژی به كۆمیتهی ناوهندی حزبهكه نهكردووه بهبێ ئهوان به لێدوانهكانی بۆشایی له نێوان گوتاری حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دروست كردووه، بەوهۆیەوەش ئاسۆی یەکگرتنەوەی نێوان ئەو دوو باڵە دوورتر بووەتەوە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن ، هیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی حدک نە ئێستە و نە لەکاتی سێبارە هەڵبژاردنەوەی لە کۆنگرەی 16ی حزبدا لە بەرامبەر بوون بە سکرتێری ناڕەزایەتییان پیشان نەداوە و سەرباری ئەمەیش زۆرینەی حزب رەخنەیان لە شێوازی لێدوانەکانیان هەبووە کە بەدوور لە گوتاری سیاسیی و ستراتیژییەکانی حدک بووە و بەشێوەیەک هەڵسوکەوتی کردووە کە چەندان جار حزبیان بە “ریفۆرمخواز” ناو هیناوە کە ئەمەیش دوورە لە ستراتیژی سیاسیی ئێمەوە”.