له‌م چوار حاڵه‌ته‌دا زه‌نجه‌فیل مه‌خۆن

وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه له دروسترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت، چه‌ندان سوودى گرنگى هه‌یه بۆ له‌ش له‌لایه‌نى پزیشكیيه‌وه سووده ته‌ندروستیه‌كانى سه‌لمێنراوه.
یارمه‌تى كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هرى له‌ش ده‌دات، سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات، هه‌رسكردن باشتر ده‌كات گرفته‌كانى هه‌رس چاره‌سه‌ر ده‌كات چه‌ندان سوودى تر‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له حاڵه‌تانه‌ت هه‌بوو ئه‌وا پێویسته خۆت به‌دوور بگریت له خواردنى زه‌نجه‌فیل.
یه‌كه‌م: نارێكى خوێن، زه‌نجه‌فیل رۆشتنى خوێن به‌هێز ده‌كات، زیاتر بۆ چاره‌سه‌رى قه‌ڵه‌وى، نه‌خۆشى خوێنبه‌رى په‌ریفه‌ره‌ل پێویسته، له‌حاڵه‌تى هیمه‌فییلیه كه نارێكى خوێن ده‌گرێته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا خوێن توانایى مه‌ینى نامێت له‌كاتى خوێن به‌ربوندا، ئه‌گه‌ر زه‌نجه‌فیل به‌كاربهێنرێت له‌م كاته‌دا ئه‌وا كاریگه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌كه‌م ده‌بێته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نارێكى خوێن به‌كارده‌هێنرێت.
دووه‌م: له‌كاتى به‌كارهێنانى ده‌رمانى پزیشكیدا زه‌نجه‌فیل مه‌خۆ، خۆت به‌دوور بگره له زه‌نجه‌فیل ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رمانى شه‌كره یان به‌رزى په‌ستانى خوێنت هه‌بوو، چونكه كار له كاریگه‌رى ئه‌نسۆلین ده‌كات و به‌مه‌يش رێگه له كاركردنى ئه‌و ده‌رمانه ده‌گرێت كه رۆژانه ده‌یخۆیت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كێشت كه‌مه زه‌نجه‌فیل مه‌خۆ، كارى زه‌نجه‌فیل ئه‌وه‌یه كه‌به‌هۆى بوونى ریشاڵى زۆره‌وه pH رێك ده‌خات هاوسه‌نگى گه‌ده ده‌پارێزێت، چه‌ورى سووتاندن كارى سه‌ره‌كى زه‌نجه‌فیله له له‌شدا، خواردنى زه‌نجه‌فیل بۆ ئه‌و كه‌سانه باش نيیه كه كێشیان كه‌مه، چونكه ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى بارسته‌ى ماسوولكه و له ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن.
چواره‌م: سكپرى، زه‌نجه‌فیل كارى ئه‌وه‌یه كه ماسوولكه به‌هێز بكات و هه‌رسككردن باش بكات، به‌ڵام له كاتى سكپریدا خۆت بپارێزه له خواردنى زه‌نجه‌فیل، چونكه ده‌بێته هۆى بچووكبوونه‌وه‌ى ره‌حم، چالاكى هێلكه‌دان كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل كار له مژینى ئاسن و ڤیتامینى چه‌ورى توانه‌وه‌ى له‌ش ده‌كات، بۆیه باشتر وایه له‌م حاڵه‌تانه‌دا له‌برى زه‌نجه‌فیل بیبه‌رى شیرین به‌كاربهێنرێت.