زانكۆلاین 48 كاتژمێر ده‌رفه‌ت به‌ قوتابیه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌دات

خواكوڕك

وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2/11/2016‌ رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك لە دەرچووانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌، کە رێژەکەیان نزیکەی‌ ٥% دەبێت، داواکارییان پێشکەش نەکردووە بۆ وەرگرتنیان لەڕێگەی‌ زانکۆلاین بۆ زانکۆ پەیمانگە حکومییەکان.

له‌به‌رئه‌وه‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا، بڕیاریداوه‌ بە درێژکردنەوەی‌ کۆتایی‌ ماوەی‌ زانکۆلاین بۆ ٤٨ سەعاتی‌ دیکە واتە (زانکۆلاین) تاکو سەعات ١٢ی‌ شەوی‌ پێنجشەممە لەسەر هەینی‌ کارا دەکرێت، بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیە کەمتەرخەمانەی‌ تا ئێستا فۆڕمی‌ پێشکەشکردنیان لە زانکۆلاین پڕنەکردۆتەوە.

خوێندنی‌ باڵا، ئه‌مه‌ به‌دوا ده‌رفه‌تی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ناوده‌بات‌ و دوای‌ ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەکی‌ دیکە زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە.

Back to top button