ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
ئەمڕۆ دووشەممە 2018.12.17 کە بە ئاڵای کوردستان ناسراوە، لە هەرێمی کوردستان و بەگشتی لەلای کوردستانیان بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ناسراوە و لەم ڕۆژەدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ڕێکخستنی چالاکی بەرز و پیرۆز ڕای دەگرن.
پەرلەمانی کوردستان ساڵی 2009 بە بڕیارێکی فەرمی ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەمی وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کردووە و ئەم ئاڵایە ئاڵای فەرمیی کوردستانە و لە داودەزگا فەرمییەکان و لە بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی هەرێمی کوردستاندا وەک ڕەمز و هێمای پیرۆزی کورد و کوردستان دادەنرێت.
وێڕای بەربەست و پێشگیرییەکانی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئەمڕۆ لە قوتابخانەی “بڵێسە”ی بەشی کوردیی پەروەردەی کەرکووک لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا هەڵکرا و بەشێک لە بەرپرسانی پەروەردەی بەشی کوردی و مامۆستایان ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
بڕیارە لەناو زانکۆ قوتابیان و گەنجانی کورد بەبێ گوێدانە هەڕەشە و بەربەستی هێزە ئەمنییەکان ئاڵای کوردستان هەڵبکەن.