بەوێنە.. ئاڵای کوردستان لەنێو پەرلەمان لەلایەن دایک و هاوسەری شەهیدانەوە بەرز کرایەوە
بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە پەرلەمانی کوردستان و لەسەر دەستی دایکی چەند شەهیدێك ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
لە ڕێوڕەسمەکە بە گوتەیەکی “ڕیڤینگ هروری” سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان بە شێوەی فەرمی و بە مارشی سەربازی و ئاهەنگی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لەلایەن دایکی چەند شەهیدی سەربەرزی کوردستانەوە ئاڵای کوردستان لەناو حەوشەی پەرلەمانی کوردستان هەڵکرا.
لە ڕێوڕسمەکەدا کەسوکاری ئەم شەهیدانە ئامادە بوون: “دایکی شەهید عەتا، دایکی شێخ ئەحمەد مزووری، خیزانی شەهید شێرکۆ شوانی، دایکی شەهید سەربەست مەنتک” لەگەڵ ڕیڤینگ هروری سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و بەپێی نەریتی ساڵانە لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە بۆنە و ڕێوڕەسمی فەرمیدا بە شکۆوە ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت و ئەم یادە بەرز ڕادەگیریت.