ئه‌م ته‌عریبه‌ی له‌كه‌ركووك هه‌یه ته‌عریبی یه‌كێتیه نه‌ك راكان سه‌عید
رێكان سه‌باح
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا به‌راشكاوانه باس نه‌كراوه، بێده‌نگی لێكراوه ئه‌و تهعریبهیه كه جارێكی تر له كه‌ركووك ده‌ستی پێكردووه ته‌واوی ناحیه و قه‌زاكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی گرتۆته‌وه، له سه‌رده‌می داگیركه‌ر سه‌دام، بێویژدانانه‌تر خه‌ڵكی كوردستان له زه‌وی كشتووكاڵ و شاره‌كاندا خاڵی خاڵی ده‌كه‌ن، له جێگای ئه‌واندا عه‌ره‌ب هاورده ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به به‌رنامه‌ی كه‌سێك كه به‌زۆری زۆرداری سه‌پێنراوه به‌سه‌ر كه‌ركووك و كه‌ركووكیه‌كان، به‌ناوی راكان سه‌عید پێناسه ده‌كرێت، به‌ڵام ئایا راكان سه‌عید ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه؟ له‌سه‌رده‌مێكی ئه‌وها دا ده‌ست بۆ ته‌عریبێكی وه‌ها خراپتر له حكومی سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كانی پێشووی خۆی ببات؟ ئه‌رێ به‌راست ئه‌وه كێیه ئه‌م به‌رنامه ته‌عریبه جێبه‌جێ ده‌كات؟ ته‌نها هێزه‌كانی عه‌ره‌بی سوونه‌یه له‌كه‌ركوك؟ یان یه‌كێتیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هاوكار و هه‌ماهه‌نگه؟ مه‌به‌ستی چیه و ئامانجی چیه؟
وه‌ڵامی كۆی ئه‌و پرسیارانه لهخوێنهوهیهكی خێرای دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست پێده‌كات، پرسیاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه یه‌كێتی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی پێكاوه؟ چی به‌ده‌ست هێناوه؟ له زیاتر له 500 كم(2)، پاشه‌كشه‌ی به‌هێزی پێشمه‌رگه كرد به‌چاوی گریانه‌وه، خاكی پڕ له شه‌هیدی راده‌ستی هێزێكی مه‌زهه‌بی و داگیركه‌ر كرد؟ ئایا كۆی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی یه‌كێتی چی پێكاوه، تاوه‌كو ئێستا؟ ئه‌وه‌ی كه له كه‌ركووك روویداوه، له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی كورد و نه‌مانی ئاسایشی كورد و لابردنی ئاڵای كوردستان و نه‌مانی ئیداره‌ی شاره‌كه، نائیستقراری سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی، زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی داگیركه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه له‌ناوی بردووه جگه له‌مانه، یه‌كێتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بكات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعش دووچاری هاوار و گریان و ناڵه‌ی دایكی شه‌هید بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شكهستهی كه دووچاری كوردی كرد له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌كێتی بووه هۆی سه‌پاندنی كه‌سێك به‌ناوی راكان سه‌عید وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك كه ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له پاش خیانهتكه چڕكرده‌وه له ته‌عریبێكی تر به‌سه‌ر كورددا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا یه‌كێتی ده‌ستی له تهعریبهكهدایه، یان ته‌نها هۆكاره؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه؟ كه له پێشوازی یه‌كێتی له راكان سه‌عید له سلێمانی به‌وه‌ڵام دێت، جگه له‌مه‌ش یه‌كێتی كه خۆی به بێ ده‌سه‌ڵات له كه‌ركووك پێشاندا، ئێستا چۆن ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندا بكات؟ له چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌حمه‌د عوسمان، ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی یه‌كێتی له عێراق له‌دیمانه‌یه‌كدا زۆر به‌راشكاوانه ده‌لێـ” چون شكهستمان به ئابووری سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم هێنا ئه‌وهاش شكهستمان به ریفراندۆم هێنا، هه‌روه‌ها شكهستمان به رێكه‌وتنی 50 ساڵه‌ی توركیا و هه‌رێمی كوردستان هێنا، هه‌روه‌ها دانیش به‌وه ده‌نێت، كه شكه‌ستیان به زاڵكردنی كورد له‌كه‌ركووك هێنا ده‌شلێ شكهستمان به رێكه‌وتنی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌وتیش هێنا، ئێستاش شكه‌ست به‌هه‌وڵه‌كانی پارتی ده‌هێنن له‌باره‌ی دانانی پارێزگایه‌ك له‌كه‌ركووك، ئه‌مه راشكاوانه‌ترین دان پێدانانی یه‌كێتیه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی هاوبه‌ش و هاوكاره نه‌ك هۆكار، له ته‌عریبی قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر بهكهركووك، لێسه‌ندنی زه‌وی كشتووكاڵ و ده‌ركردنی كورد”.
به پشت به‌ستن به قسه‌كانی مه‌حمه‌د عوسمان كه ده‌لێت رێگامان گرت له زاڵكردنی كورد به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی هاوشانی داگیركه‌رانی كوردستان سزای “ده‌نگده‌رانی ریفراندۆم” ده‌دات له‌كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش پێشتر له‌زاری چه‌ند كه‌سێك ئاشكرا كرابوو، كه پێویسته سزای ریفراندۆمچیه‌كان بدرێت، چونكه هه‌ر له دانپێدانانه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی یه‌كێتی دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وان شكه‌ستیان به ریفراندۆم هێناوه به ته‌سلیم كردن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆیه ده‌بێت ریفراندۆمچیهكانیش سزا بده‌ن، بێگومان یه‌كێك له شاره هه‌ره گه‌رمه‌كان بۆ ریفراندۆم كه‌ركووك بوو، بهتهعریبی كهركووكش وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، به‌م دان پێدانانه‌ش یه‌كێتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگه نه‌ك هۆكار”.
ئه‌وه‌ی كه جێگایی سه‌رسورمانه میدیایی به‌ناو ئه‌هلی و بێلایانهكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، تا ئه‌م چركه‌ساته باس له‌م ته‌عریبه ناكه‌ن، باس له‌م ئازاره‌ی خیانه‌ت ناكه‌ن، به باس نه‌كردنی ئه‌م میدیایانه، به ئه‌زموونی كار و ناسینیان بێت له‌ئیشدا، ده‌رخه‌ری راستی رووداوه‌كه‌یه، كه یه‌كێتی هاوكاره بۆ سزادانی ریفراندۆم چیه‌كان، به‌هاوكار و پێشوازی كردنی راكان سه‌عید، بۆیه ئه‌م ته‌عریبه‌ی كه‌ركووك ته‌عریبی یه‌كێتیه دژی كورد نه‌ك راكان سهعیدێكی بێ ده‌سه‌ڵات”.