بزانه شاندی پارتی بۆچی سبه‌ی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت كه سبه‌ی رۆژی 18ی 12ی 2018 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه”.
به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان (بلند ئیسماعیل) رایگه‌یاندووه كه سبه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هۆكاری دواكه‌وتنی گه‌ری ئه‌مجاره‌ی دانووستاندن ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ئاماده نه‌بوونی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ناو خۆیاندا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” یه‌كێتی سه‌رقاڵی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی خۆیه‌تی، گۆڕانیش چاوه‌رێ كۆبوونه‌وه‌ی جیڤاتی نیشتمانی كردووه، ئه‌مه هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كانی پارتی بووه”.