دادگایەكی عێراق بڕیارەكەی عەبادی نا یاساییە فالح فەیاز دەگەڕێنێتەوە سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە سەرووبەرندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندی كەسی و حزبی خۆی دەركرد, كە لە هەفتەی كتای سەرۆكایەتی بڕیاری لە كار لادانی فالح فەیاز لە سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی دورخستەوە, ئەمڕۆ دووشەممە دادگایەكی عێراقی بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقی رەت كردەوە كە لە دژی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەریكردبوو.
دادگای قەزای كارگێڕی لە عێراق لە بڕیارێكی دادوەریدا ڕایگەیاند كە بڕیاری عەبادی بۆ لەسەر كارلادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بڕیارێكی پووچەڵە.
دادگاكە تەواوی پۆستەكانی بۆ فالح فەیاز گێڕاوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن عەبادییەوە لەسەر كێشەی تاكەكەسی لێی زەوت كرابوو.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ نووسینگەی فەیاز كۆپییەكی بڕیارەكەی دادگاكەی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا دەردەكەوێ فالح فەیاز هەرسێ پۆستەكانی پێشووی وەرگرتووەتەوە، كە بریتیین لە سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕاوێژكاریەتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.