حەشدی شەعبی هەلیان كوتایە سەربارەگای شیوعی لە كەركووك ئاڵای كوردستانیان داگرت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستان لە زۆربەی شاروو شارۆچكەكانی كوردستان بەرز راگیرا, لە شاری كەركووك جگە لەوەی چەند لاوێكی خۆبەخش لە گەڕەكەكانی كەركووك ئاڵای كوردستانیان هەڵواسی و لە چەند قوتابخانەیەكش یادەكە بەرز راگیرا, حزبی شیوعی كوردستان, بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگای حزبەكەی ئەگەرچی لە لایەن حەشدی شەعبی قەدەغە كراوە, دوای تێپەڕینی چەند كاتژمێرێك حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر بارەگای شیوعی و ئاڵای كوردستانیان داگیرت.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر بارەگای كەركوكی حزبی شوعیی كوردستان و داوایان لێ كردوون ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكەیان داگرن”.
دوای ئەوەی داواكارییەكە لەلایەن بەرپرسانی ئەو حزبەوە رەتدەكرێتەوە حەشدی شەعبی خۆی ئاڵاكەی لەسەر بارەگاكەی حزبی شوعیی داگرتووە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستانە و حزبی شویی كوردستان وەكو یەكەم حزبی كوردیی دوای روداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر توانی ئالای كوردستان لەسەر بارەگاكەی هەڵبكات.