جنین هینس جێگرەوەی یان كۆبیش نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان گەیشتە عێراق

 

دوای ئەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان بڕیاریدا نێردەكەیان لە عێراق بگۆڕێت, ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو كۆتایی بەكارەكانی یان كۆبیش، سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق هات و ئەمشەو سەرۆكێكی نوێی نێردەكە، گەیشتە بەغدا.

لەناوەڕاستی مانگی 11/ 2018 یان كۆبیش، سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، كە لە 5/ 2/ 2015 دەستبەكار بوو، كۆتایی بە ئەركەكەی هات.

ئەمشەو جنین هینس بلاسخارت، كە پێشتر وەزیری بەرگری شانشینی هۆڵەندا بووە، وەك سەرۆكی نوێی نێردەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەیشتە بەغدا.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی)، نێردەیەكی سیاسییە و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان 1500 لە ساڵی 2003 لەسەر داخوازی عێراق، دامەزراوە.

Back to top button